پێنج هاووڵاتی كه له چیای كۆڕه‌ك گیریان خواردبوو رزگاركران
K24 - رواندز:
پێنج هاووڵاتی، كه له چیای كۆڕه‌ك له ناو به‌فر گیریان خواردبوو، له‌لایه‌ن به‌رگری شارستانی سۆرانه‌وه رزگاركران.
عه‌مید عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه له حاڵه‌ته‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، تیمه‌كانییان گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه و دوای دوو كاتژمێر توانیویانه ئه‌و 5 هاووڵاتییه رزگار بكه‌ن، كه به‌هۆی به‌فری زۆره‌وه رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان ون كردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران راشیگه‌یاند، دوای رزگاركردنییان، ئه‌و پێنج هاووڵاتییه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رواندز كران بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست و فریاگوزاری سه‌ره‌تاییان بۆ بكرێت، كه سه‌رما كاری لێ‌كردبوون.
وه‌ك عه‌مید عیماد رێكانی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌و هاووڵاتییانه خه‌ڵكی كه‌ركووك، خانه‌قین، كه‌لار و هه‌ولێر بوونه و به مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی، سه‌ردانی چیای كۆڕه‌كیان كردبوو.
له وه‌رزی زستانان هاووڵاتییان به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری زستانه، سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كان و به‌تایبه‌تیش چیای كۆڕه‌ك ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌فربارینی ئه‌م دواییه‌ش، هاووڵاتیان بۆ بینینی دیمه‌نی سرووشتی زستانه، رووده‌كه‌نه ناوچه‌كه.