ئێزدييه‌كان يادى يازده ساڵه‌ى كۆمه‌ڵكوژى گرعوزێر و سيپا شێخ خدر ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 11 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و زنجيره ته‌قينه‌وانه تێده‌په‌ڕێت، كه كۆمه‌ڵگه‌كانى گرعوزێر و سيپا شێخ خدريان كرده ئامانج و له ئاكامياندا كۆمه‌ڵكوژييه‌ك روويدا و سه‌دان هاووڵاتى ئێزدى گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون.
ته‌قينه‌وه‌كان له رێگه‌ى چه‌ند بارهه‌ڵگرێكى پڕ له ته‌قه‌مه‌نى و تى ئێن تى له لايه‌ن چه‌ند خۆكوژێكى سه‌ر به قاعيده‌وه له كاتژمێر (8:00)ى سه‌ر له به‌يانى رۆژى 14ى ئاب/ ئۆگستى 2007 رووياندا.
به گوێره‌ى ئامارى رێكخراوى مانگى سوورى عێراقى، له‌و ته‌قينه‌وانه‌دا 796 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و 1562 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
دواى رووخانى رژێمى به‌عس له عێراقدا و له 2003ه‌وه ئه‌و ته‌قينه‌وانه به گه‌وره‌ترين ته‌قينه‌وه‌ى تيرۆريستى له عێراق هه‌ژمار كراوون.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييه‌كان، ته‌قينه‌وه‌كان له رووى ژماره‌ى قوربانييه‌وه به دووه‌م گه‌وره‌ترين ته‌قينه‌وه له جيهاندا هه‌ژمار ده‌كرێن و له دواى ته‌قينه‌وه‌كانى 11ى سێپتێمبه‌رى ئه‌مه‌ريكا دێن.
پێش ته‌قينه‌وه‌كان، زه‌مينه‌ى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدييه‌كان له لايه‌ن قاعيده‌وه خۆشكرابوو. ئێزدييه‌كان به بێ باوه‌ڕ له قه‌ڵه‌مدرابوون و فه‌تواى رشتنى خوێنيان ده‌ركرابوو.
رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان، ئێزدييه‌كانيان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد، كه به كۆمه‌ڵ كچێكيان كوشتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بووه‌ته موسڵمان و گرته‌ى ڤيديۆيى رووداوه‌كه له رێى ئينته‌رنێته‌وه بڵاوكرايه‌وه و خه‌ڵك هاندرابوو بۆ دژايه‌تى ئێزدييه‌كان.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا، له شارى مووسڵ گرووپێكى سه‌ر به قاعيده له پاسێكدا 23 گه‌نجى ئێزدييان ده‌ستگيركرد و هه‌موويان گوله‌باران كردن، وه‌ك تۆڵه‌يه‌ك بۆ كوژرانى ئه‌و كچه‌ى كه ناوى دوعا خه‌ليل ئه‌سوه‌د بوو.
به‌ره‌به‌يانى 14ى ئاب، سێ بارهه‌ڵگرى پڕ له كه‌رسته‌ى ته‌قينه‌وه و مووشه‌ك گه‌يشتنه كۆمه‌ڵگه‌كان و به گوێره‌ى زانيارى هه‌واڵگرى عێراقى زياتر له دوو ته‌ن مادده‌ى ته‌قينه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كرده‌وه تيرۆريستييه به‌كارهێنراوه و ته‌قينه‌وه‌كان به جۆرێك به هێز بوون كه نيوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كه به ته‌واوى داڕووخا و خانووه له قوڕ درووستكراوه‌كانى هاووڵاتيان به ته‌واوى ته‌ختى زه‌وى بوون.
هه‌رچه‌نده هيچ لايه‌نێكى ميليشيا تيرۆريستييه‌كان به ره‌سمى به‌رپرسيارێتى كرده‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى نه‌گرته خۆى، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق و سوپاى ئه‌مه‌ريكا رێكخراوى قاعيده‌يان به به‌رپرسى سه‌ره‌كى ئه‌و كرده‌وه‌يه له قه‌ڵه‌مدا.
له 3ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2007يشدا سوپاى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، كه‌سێكيان به ناوى ئه‌بو محه‌ممه‌د ئه‌لعفرى كوشتووه، كه پلانداڕێژه‌رى سه‌ره‌كى ته‌قينه‌وه‌كان بووه.
سه‌رچاوه: ويكيپيديا
ئ.ر