چەكدارێكی داعش لە كەركووك دەستگیركرا
K24 - كەركووك
لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی ھێزە ئەمنییەکانی کەرکووك، چەکدارێکی داعش دەستگیرکرا کە لەزۆربەی شەڕەکانی سنووری کەرکووك لە دژی ھێزەکانی پێشمەرگە بەشداری کردووە.
ئەو چەکدارەی داعش بە پێی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکراو بووەو لەگەڵ ئاوارەکاندا توانیویەتی دزەبکاتە نێو کەرکووکەوە.