نوێترین وێنه‌ی خاشوقچی له‌كاتی چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ناو كونسۆڵخانه بڵاوده‌كرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی نوێی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسه كوژراوه‌كه‌ی سعوودیه بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیاندا نیشان ده‌درێت كه له‌كاتی چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ناو باره‌گای كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ پشكنینی بۆ ده‌كرێت.
له وێنه‌كاندا دیاره خاشوقچی پابه‌نده به رێنماییه‌كان و رێگه به پاسه‌وانان ده‌دات بیپشكنن، به‌ر له‌وه‌ی بچێته ناو باره‌گاكه، كه له‌وێوه چیرۆكی دیارنه‌مان و دواتر كوژرانی ناوبراو ده‌ستپێ ده‌كات، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا كه‌یسه‌كه‌ی هه‌موو جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كرد.
بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌م وێنانه له‌لایه‌ن تۆڕی میدیایی "TRT"ـی توركییه‌وه بڵاوبكرێنه‌وه و كاته‌كه‌ش له‌سه‌ر تۆماری به‌رواری وێنه‌كان دیاره، كه كاتژمێر نزیكه‌ی 1:15 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 2/10/2018 تۆماركراون، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی له میدیا جیهانییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز له سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی سعوودی بڵاویكرده‌وه، "دوای چوونه ژووره‌وه‌ی خاشوقچی بۆ ناو بینایه‌ی كونسۆڵخانه، یه‌كێك له تیمی سعوودییه به‌ناوی "مسته‌فا مه‌ده‌نی" جله‌كانی خاشوقچی پۆشیوه و چاویلكه‌كانی له‌چاو كردووه و كاتژمێره زیره‌كه ئه‌پڵه‌كه‌شی له‌ده‌ست كردووه و له ده‌رگای دواوه‌ی كونسۆڵخانه چووه‌ته ده‌ره‌وه، بۆئه‌وه‌ی وا نیشان بدات كه خاشوقچی كونسۆڵخانه‌ی جێهێشتووه و، به‌ره‌و ناوچه‌ی سوڵتان ئه‌حمه‌د رۆیشتووه".
له وێنه‌یه‌كی دیكه‌دا خاشوقچی نیشان ده‌درێت كه له ده‌روازه‌ی كونسۆڵخانه دوا خواحافیزی له خه‌دیجه جه‌نگیز، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌م وێنه‌یه‌ش یه‌كه‌م وێنه‌ی دیار و روونی رۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌كه‌یه كه چوونی بۆ ناو بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رۆژی دیارنه‌مانی زۆر به‌ئاشكرایی دیاره و جل و به‌رگه‌كانیشی به‌ڕوونی دیارن و به‌ئاسانی ده‌ناسرێته‌وه.
له 2ی ئه‌م مانگه، جه‌مال خاشوقچی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سعوودی به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ری پێشووی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه جه‌نگیز هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام بدات، سه‌ردانی باره‌گای كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ كردبوو، به‌ڵام نه‌هاته ده‌ره‌وه. هه‌رچه‌نده ئاراسته‌ی تۆمه‌تی دیارنه‌مانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ش له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه بوو، به‌ڵام حكوومه‌تی ریاز هه‌میشه ره‌تی ده‌كرده‌وه، تا دواجار له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و دۆسییه، شانشینی سعوودیه ناچار بوو دان به‌وه‌دا بنێت كه خاشوقچی له‌ناو كونسۆڵخانه‌كه‌یان له ئیسته‌نبوڵ كوژراوه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فراوانی به‌دوای خۆیدا هێنا و، تائێستاش چه‌ندین وڵاتی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، پاساو و چیرۆكه‌كانی سعوودیه له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه به‌شی ئه‌وه ناكه‌ن لایه‌نه شاره‌وه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێ یه‌كلایی بكرێته‌وه.
H.B