چوار راوێژکاری رووسیا لە سووریا کوژرا
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردەوە، چوار راوێژکاری وڵاتەکەی لە ناوچەی دێرزووری سووریا، لەلایەن "تیرۆرستانەوە" کوژران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سوپای ئه‌و وڵاته، لە هێرشێكی "تیرۆرستان" بۆ سەر هێزەکانی سوپای سووریا، 43 تیرۆرست کوژراون و شەش ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکاوە.
هێرشەکە دوێنێ شەو ئەنجامدراوە و جیا لە کوژرانی ئەو چوار راوێژکارە، پێنج راوێژكاری دیكه‌ش بەهۆی بۆردومانەوە برینداربوون.
راوێژكاره سه‌ربازییه رووسی و ئیرانییه‌كان له‌ناو خاكی سووریا هاوكاری سوپای به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كدار، كه له ساڵی 2011ه‌وه هه‌وڵی رووخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن.
ھ. ج