نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌ركووك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
يان كوبيش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، داوا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو سكاڵاكانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، یان كوبیش ده‌ڵێت: "كۆمیسیۆن پێویسته به زوویی بكه‌وێته كار بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ربه‌ستانه له هه‌موو سكاڵایه‌كان به گرتنه‌خۆی، به گویره‌ی پێویست، ده‌ستكردن به هه‌ژماركردنی (جوزئي) به ده‌ست له بنكه ده‌ستنیشانكراوه‌كان به تایبه‌تیش له كه‌ركووك".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێویسته بۆ پته‌وكردنی متمانه به پرۆسه‌كه هه‌ژماركردنه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌شێوه‌یه‌ك روون ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كه.
یان كوبیش ده‌ڵێت: "داوا له هه‌موو سیاسییه‌كانیش ده‌كه‌م بۆ پاراستنی ئاشتی و پابه‌ندبوون به چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌وه له ریگه‌ی شێوازه یاساییه به‌ركاره‌كانه‌وه" بێت.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ناڕه‌زایی خۆیان له ئه‌نجامه‌كان نیشاندا و داوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن به ده‌ست.