لۆپیتێخی: کریستیانۆ رۆناڵدۆ شایستەی کارتی سوور نەبوو
جوڵیان لۆپێتیخی راهێنه‌ری ریال مه‌درید به‌ر له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل باس له كارته سووره‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات و هیواداریشه لوكا مۆدریچ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بباته‌وه، هاوكات ئیسپانیۆل به تیپێكی ئاسان نازانێت و دووپاتیشیده‌كاته‌وه كارڤاخال به‌هۆی پێكانه‌وه له‌م یارییه داده‌بڕێت.
لۆپیتیخی لە پرێس کۆنفرانسی هەفتانەی خۆی لەبارەی کارتە سوورەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی 'ئه‌و دیمه‌نه‌م نه‌بینی كه به‌هۆیه‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك وێنه‌ی تایبه‌ت به رووداوه‌كه‌م بینی، پێموایه شایسته‌ی كارتی سوور نه‌بوو، به‌ڵام دۆخێكی له‌مشێوه‌یه پێویستی به ته‌كنه‌لۆژیایی ڤار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له رووداوه‌كان دڵنیابن. نامه‌وێت ئه‌و قسه‌یه بكه‌م كه رۆناڵدۆ كارتی سووری وه‌رنه‌ده‌گرت ئه‌گه‌ر له ریال مه‌درید به‌رده‌وامبووایه، ئه‌م بیرۆكه‌یه شایسته‌ی گفتوگۆكردن نییه، ئه‌و شته ته‌نیا له‌نێو میدیاكان هه‌یه و راهێنه‌ران گرنگی پێناده‌ن'.
هەروەها راهێنەرەکەی ریال مەدرید کە 100 رۆژە بووەتە راهێنەری یانە ئیسپانییەکە لەبارەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان کە رۆژی دووشەممە دابەش دەکرێت، رایگەیاند 'گرنگی به خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ناده‌م چونكه یاریی تۆپی پێ یارییه‌كی به‌كۆمه‌ڵه، به‌ڵام هیوادارم لوكا مۆدریچ خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ بدرێت به‌وپێیه‌ی ئاستێكی باشی له‌گه‌ڵ مێره‌نگی و كرواتیا پیشانداوه'.
لۆپیتیخی هەواڵێکی خۆشیشی بە هاندەرانی یانەکەی رایگەیاند به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل دانی كارڤاخال به‌هۆی پێكانه‌وه یاریی ناكات، کە ئەمڕۆ هەینی بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد، به‌ڵام بۆ یاریی دواتر به‌رامبه‌ر سێڤییا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هەروەها لەبارەی یارییەکەی سەبی کە کاتژمێر 21:45 ئەنجام دەدرێت گوتیشی 'ئێمه له چه‌ند خولێك یاریی ده‌كه‌ین ئاساییه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری و پشوو به یاریزانه‌كان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری فشاره‌كانی ئه‌م وه‌رزه دوور و درێژه ببینه‌وه، تيبۆ كۆرتوا و كه‌یلۆر ناڤاس هیچ جیاوازییه‌كیان نییه، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌رفه‌تی یاریكردنیان پێ ده‌درێت، ركابه‌ریش له‌نێو تیپه‌كه‌مان شتێكی ئاساییه، ئيسپانیۆل ئه‌م وه‌رزه به‌باشی یاریی ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تیپێكی ئاسان نییه، ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر رۆما یارییه‌كی باشمان كرد و هێشتا كات له‌به‌رده‌ممانه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌ره‌و پێش بچین'.