به ڤيديۆ.. مه‌لا مه‌زهه‌ر به‌م جۆره ستۆديۆكه‌ى پێچايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ئه‌كاونت و په‌يجێكه‌وه ره‌خنه له به‌رنامه‌كانى (مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانى) له كه‌ناڵى (سروشت) گيرا، وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى حكومه‌تى هه‌رێم بڕياريدا، ئه‌و كه‌ناڵه دابخات.
ژماره‌يه‌ك له چالاكان له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان رايانگه‌ياندبوو، "مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانى ئافره‌تانى به دايناسۆر وه‌سفكردووه"، به‌و هۆيه‌وه وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕيارى داخستنى كه‌ناڵى ناوبراوى ده‌ركرد.
له به‌رامبه‌ردا، (مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانى)، له به‌رنامه‌ى (نزاى سه‌حه‌ردا) كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له كه‌ناڵى (سرووشت) پێشكه‌شيكرد، ره‌تيكرده‌وه، سوكايه‌تى به ئافره‌تان كردبێت و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت ته‌نيا چيرۆكێك بووه ئه‌و له زمانى كه‌سێكى ديكه‌وه باسيكردووه. دواتر كۆتايهاتنى به‌رنامه‌كه‌ى راگه‌ياند و ديمه‌نى پێچانه‌وه‌ى ستۆديۆكه‌ى به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆش (مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانى)، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتى: "وه‌زاره‌ت به بێ ئه‌وه‌ى هيچ نووسراوێكى ره‌سميمان ئاراسته بكات، بڕيارى داخستى كه‌ناڵه‌كه‌ى داوه".
ئ.ر