رووسیا.. کوردێك پلەی یەکەمی لە پاڵەوانیەتی دێدلیفتدا بەدەستهێنا
K24 - مۆسكۆ:
گه‌نجێكی كورد به‌ناوی ئومێد هه‌رده‌وان حه‌یده‌ر، كه خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه، پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی جیهانی فیدراسیۆنی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی، به‌ده‌ستده‌هێنێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه له رۆژانی 16 تاكو 18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018 له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، به به‌شداری 600 یاریزان له چه‌ندین وڵاتی جیاوازه، به‌ڕێوه‌چوو.
له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا ئومێد، له كێشی 75 كیلۆییدا به به‌رزكردنه‌وه‌ی 215 كیلۆ، توانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كێشی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت.
هاوكات پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەموو کێشەکان بۆ گەنجانی (20 بۆ 23 ساڵ) بەدەستهێناوه، بەم بردنەوەیەش نازناوی (پاڵەوانی جیهانی ئەپسەلوتی) وەرگرت.
ئومێد ھەردەوان، بڕوانامه‌ی "ماستەری لە دێدلیفتدا" هه‌یه و كێشیشی 73 کیلۆیە، توانیویه‌تی 215 کیلۆ بەرز بكاته‌وه.