رێگای مووسڵ كرایه‌وه‌

به‌هۆی گرژی نێوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی داخرابوو

K24 - هه‌ولێر:

پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو هەردوو رێگەی سەرەکی دهۆک - موسڵ و هەولێر - موسڵ داخران. كه‌مێك پێش ئێستا رێگاكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مووسڵ كرانه‌وه‌.

پەیامنێری کوردستان24 رایگه‌یاند: "بڕیاری داخستنی رێگاكانی نێوان دهۆك بۆ مووسڵ و هه‌ولێر بۆ مووسڵ بەهۆی گرژییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقه‌وه‌ بووه‌‌، بۆیه‌ هێزی پێشمەرگە رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر - موسڵ و دهۆک - موسڵی بە شێوەیەکی کاتی داخستبوو، به‌ڵام پێش كه‌مێك رێگاكه‌ كرایه‌وه‌و هاووڵاتیان ده‌توانن به‌ ئاسانی هاتووچۆ بكه‌ن"..

ئەم هەنگاوەی پێشمەرگە لەدوای هۆشدارییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش و حکومەتی هەرێمی کوردستان هات، کە باسی لە هێرشێکی پلانداڕێژراوی هێزەکانی عێراقی بۆ سەر کەرکووک و باکووری پارێزگای نەینەوا ده‌كرد.

رێگای مووسڵ كرایه‌وه‌
رێگای مووسڵ كرایه‌وه‌
رێگای مووسڵ كرایه‌وه‌
رێگای مووسڵ كرایه‌وه‌