تره‌مپ بڕیاری پاكتاوكردنی چه‌كداره بیانییه‌كانی ناو داعشی ده‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
جیمس ماتیس ووه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، رایگه‌یاند " ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ بڕیارێكی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی پاكتاوكردنی ئه‌و چه‌كداره بیانیانه‌ی ناو داعش ده‌ركردووه كه له عێراق و سووریا‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان كۆتاییان پێ بهێنرێت.
ماتیس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پنتاگۆن گووتی" هه‌ڵمه‌تی پاكتاوكردنی چه‌كداره بیانییه‌كانی ناو داعش، به واتای ئابڵۆقه‌دانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، پێش هێرشكردنه سه‌ریان تا نه‌توانن رابكه‌ن و خۆیان بخزێننه ناو وڵاتێكی دیكه‌وه".
ماتیس گووتی" به كورتی ئامانجمان ئه‌وه‌یه چه‌كداره بیانییه‌كان توانای راكردنیان نه‌مێنێت یان ئه‌وانه‌ی توانیان رابكه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌مبن".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد " چه‌كداره بیانییه‌كانی ناو داعش، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ستراتیژین، جا چ بگه‌ڕێنه‌وه تونس، یان كوالالامپور یان پاریس و دیترۆیت و شوێنه‌كانی دیكه".
ده‌رباره‌ی جۆری ئه‌و بڕیاره‌شی تره‌مپ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ریكردووه، ماتیس گووتی" سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كان تا راسته‌وخۆ بڕیار بده‌ن و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌ڕێوه ببه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ كورتكردنه‌وه‌ی رێگاكانی ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه‌یه".