به‌ فه‌رمی سزای 6 مانگ زیندانی به‌سه‌ر كۆستا ده‌سه‌پێت

كۆستا تۆمه‌تی دزی به‌سه‌ردا سه‌پا

دادگەی مەدرید بە تۆمەتی خۆدزینەوەی دیێگۆ کۆستا لە باج ئەو یاریزانە بە شەش مانگ زیندانی کردن سزادا.

گوتەبێژی یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە دیێگۆ کۆستا هێرشبەری یانەکەیان دوای ئەوەی بە تۆمەتی خۆ دزینەوە لە باخ سکاڵای لەسەر تۆمار کرا، ئەمڕۆ لە دادگایەکی مەدریدی پایتەخت ئامادەبوو و دوای چەند کاتژمێرێک دادوەر یاریزانی یانەکەیانی بە هۆی ئەو تۆمەتەی شەش مانگ زیندانی بۆ دیاریی کرد.

گوتەبێژەکەی رۆخێ بلانکۆس ئەوەشی بڵاوکردەوە کۆستا هەر لە کاتی دادگایی کردنی بریاریداوە لە بڕی ئەوەی زیندانی بکرێت، 365 هەزار یۆرۆ وەکو سزاکەی بداتە خەزێنەی ئیسپانیا بۆ ئەوەی زیندانی نەکرێت.