هاتبوون له بازاڕ خۆیان بته‌قێننه‌وه به‌ڵام كوژران
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو دوو چه‌كداری داعش به جل و به‌رگی پۆلیسه‌وه دزیانكردبووه به‌ری ده‌سته چه‌پی شاری مووسڵ و ده‌یانوویست به پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوه‌وه خۆیان له بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه بته‌قێنه‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه ئه‌نجام بده‌ن هه‌ر دوو چه‌كداره‌كه كوژراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئه‌و چه‌كدارانه به مه‌به‌ستی خۆته‌قاندنه‌وه له بازاڕی نه‌بی یونس خۆیان خزاندبووه رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ، به‌ڵام نه‌یانتوانی پیلانه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون.
ئێستا داعش ته‌نها له رووبه‌رێكی 300 مه‌تری رۆژئاوای شاری مووسڵدا ماوه‌و دوای سێ ساڵ له داگیركردنی ئه‌و پارێزگایه، له كۆتایی نزیكبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام لێره‌و له‌وی په‌نا بۆ هه‌ندێك كاری خۆكوژی و ته‌قینه‌وه ده‌ه‌به‌ن.