باشووری کوردستان داوا ده‌كرێت كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ببێتە سەرەتایەك بۆ لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان

K24 - سلێمانی:

كۆچی دوایی نه‌وشیروان مستەفا، كاردانەوەی زۆری لەنێو شەقامی كوردی دا لێكەوتەوە، كەسایەتییە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان ھاوخەمی خۆیان بەو بۆنەیەوە دەردەبڕن و داواش دەكەن، كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، ببێتە سەرەتایەك بۆ لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و چارەسەركردنی كێشەكان.