ئاڵوگۆڕی بۆردومان له‌نێوان غه‌زه و ئیسرائیل به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی بڵاویكره‌وه، ئه‌مرۆ گورزێكی گه‌وره‌ی بۆردومانی مووشه‌كی له غه‌زه‌وه ئاراسته‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئیسرائیل كرا، كه ده‌كه‌ونه نزیك سنووری غه‌زه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له‌و كۆمه‌ڵگا نیشته‌جێبوونانه‌ی ئیسرائیل لێدرا، كه ده‌كه‌ونه نزیك سنووری غه‌زه و هاوكات ده‌نگی ته‌قاندنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن دژه مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیله‌وه له ئاسمان ده‌بیستران.
لای خۆیه‌وه ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به گروپه‌كانی به‌رگری فه‌له‌ستین رایگه‌یاند، "وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بۆردومانكردنی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون له غه‌زه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیله‌وه، كه‌تیبه‌كانیان شاری مه‌جده‌لیان مووشه‌كبارانكردووه".
له‌مباره‌یه‌وه "ئه‌بو حه‌مزه، وته‌بێژی گروپی "سه‌رایا قودس" دووپاتیكرده‌وه، به‌رده‌وامبوونی ئیسرائیل به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر به‌ئامانجكردنی ماڵی هاووڵاتیان، شوێنه گشتییه‌كان و باره‌گا ئیدارییه‌كانی غه‌زه، وایكردووه هێزه‌كانی به‌رگری بڕیاری چڕكردنه‌وه‌ی مووشه‌كبارانكردنی ئیسرائیل بدات".
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل 50 پێگه‌ی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌زه كردووه‌ته ئامانج".
في هذه الساعة تم استكمال ضرب نحو ٥٠ هدفًا إرهابيًا اخر لمنظمتيْ حماس الجهاد الاسلامي في مناطق متفرقة من قطاع #غزة.
— افيخاي ادرعي (@AvichayAdraee) November 13, 2018
من بين الأهداف المستهدفة نفق هجومي في درج تفح وأربعة مجمعات عسكرية في مدينة غزة وبيت حانون وجداليا وخانيونس ومواقع لإطلاق صواريخ في #خانيونس. #حماس_تحت_القصف pic.twitter.com/Y5WiQg6phH
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ناو پێگه بۆردومانكراوه‌كانی غه‌زه، تونێلێكی چه‌كداری و 4 سه‌ربازگه‌یان له غه‌زه و به‌یت حانون و جه‌دالیا بۆردومانكردووه، وێڕای به‌ئامانجكردنی چه‌ند سه‌كۆیه‌كی هه‌ڵدانی مووشه‌ك له خان یونس".
له شه‌وی رابردووه‌وه ئاڵوگۆڕی بۆردومانی مووشه‌كی و هێرشی ئاسمانی له‌نێوان كه‌رتی غه‌زه و ئیسرائیل ده‌ستی پێكردووه و تادێت دۆخه‌كه گرژتر ده‌بێت, به‌ڵام تائێستا هیچ ئامارێكی فه‌رمی له‌باره‌ی قوربانیانی ئه‌و بۆردومانانه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
H.B