به ڤيديۆ.. جووه‌كان ده‌ڵێن رۆژى دوايى نزيكه و گۆلكه سوور له‌دايكبووه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئيسرائيل هه‌واڵى له‌دايكبوونى گۆلكێكى سووريان بڵاوكرده‌وه، به‌و پێيه‌ى له ئاينى جوودا ئه‌و رووداوه ئاماژه‌يه بۆ نزيكبوونه‌وه‌ى رۆژى دوايى و كۆتايى جيهان.
په‌يمانگه‌ى هه‌يكه‌لى يه‌هودى، له يوتيوب گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى گۆله‌كه سووره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
په‌يمانگه‌كه رايگه‌ياندووه، ئه‌و گۆلكه پشكنينى پێويستى بۆ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت تا چه‌نده گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و نيشانانه‌ى له بيروباوه‌ڕى جوودا هه‌ن له باره‌يه‌وه.
به گوێره‌ى بيروباوه‌ڕى جووله‌كه‌كان، كاتێك گۆلكه سووره‌كه له‌دايكده‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت په‌يكه‌رى سێيه‌م له شوێنى مزگه‌وتى ئه‌قسا دابنێن و دانانى ئه‌و په‌يكه‌ره‌ش رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ هاتنى پادشاى چاوه‌ڕوانكراوى جووه‌كان.
ده‌قه ئاينييه‌كانى جووله‌كه له‌دايكبوونى گۆلكى سووريان وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ نزيكبوونه‌وه‌ى رۆژى دوايى (قيامه‌ت) وه‌سفكردووه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر