چوار لایەنی دیكە پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆم راگەیاند

"ھیچ بوارێك بۆ پێكەوەژیانی نێوان پێكھاتەكان لەناو عێراقێكی یەكگرتوو نەماوە"

K24 - ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا چوار لایەنی سیاسی دیكە پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەربڕی و رایدەگەیەنن "ھیچ بوارێك بۆ پێكەوەژیانی نێوان پێكھاتەكان لەناو عێراقێكی یەكگرتوو نەماوە و كاتی ئەوەیە گەلی كوردستان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن و ریفراندۆمیش گونجاوترین ریگەیە، بۆیە دەنگ دەدەین بە بەڵێ بۆ سەرخستنی ریفراندۆم".

لەو راگەیەندراوەدا ھەر یەك لە بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان، بزووتنەوەی ئاشتیخوازی كوردستان، حزبی پێشكەوتنخوازی دیموكراتی كوردستان، پارتی نەتەوەی كوردستان ھاتووە: "ئێمە پشتگیری ھەموو ئەو ھەوڵانە كە دەبنە ھۆی رێكخستنی نێوماڵی كورد و كاراكردنەوەی پەرلەمان و چاككردنی بژێوی خەڵك".

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە: "ھەرچوار لامان داوا دەكەین كە خەڵكی كوردستان بە ھەموو پێكھاتەنییەوە بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە بەڵێ بدەن و بە بەڵێ چارەنووسی خۆیان دیار بكەن".

دەقی راگەیەندراوی چوار لایەنی سیاسی
دەقی راگەیەندراوی چوار لایەنی سیاسی