عه‌دنان موفتی راى ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی بۆ شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عەدنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پشتگیری ئه‌وه‌یان كردووه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شڵێت، یاسا به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی و بارودۆخه‌كه ده‌تواندرێت ده‌ستكاری بكرێت و بگۆڕدرێت.