وێنه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی مانچیسته‌ر بڵاوكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی كه‌متر له 24 كاتژمێر به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی شاری مانچیسته‌ری رۆژئاوای بریتانیا، میدیاكانی بریتانیا وێنه‌یه‌كی "سه‌لمان عابدی" ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی هۆڵی ئارینا بۆ ئاهه‌نگه‌كانیان بڵاوكرده‌وه كه به‌و هۆیه‌وه 22 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه برینداربوون.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی وێنه‌یه‌كی عابدی كه كۆچه‌رێكی لیبییه بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیوویانه ئه‌و وێنه‌یه به ته‌نها ده‌ست رۆژنامه‌كه‌ی ئه‌وان كه‌وتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌یه‌كی دیكه‌ی بریتانی "ته‌له‌گراف" سه‌لمان عابدی ساڵی 1994 له شاری مانچیسته‌ر له دایكبووه و دایك و باوكی لیبین و له ده‌ست رژێمی پێشووی قه‌زافی رایانكردووه‌ته بریتانیا.
دایكی ناوی "سامیه ته‌باله و ته‌مه‌نی 50 ساڵه و باوكیشی ناوی "ره‌مه‌زان عابدی"یه و ئه‌فسه‌ری ده‌زگای ئه‌منی لیبی بووه پێشتر.
به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌و كوڕه‌یان له لیبیا له دایكبووه‌و پاشان كۆچیان كردووه بۆ له‌ندن و پاش ماوه‌یه‌ك چوونه‌ته ناوچه‌ی فالۆفێڵد له باشووری شاری مانچیسته‌ر و ماوه‌ی 10 ساڵه له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین.
ئه‌یان هۆپكێنز، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی مانچیسته‌ر رایگه‌یاندووه" ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی هۆڵی ئارینا له‌و كاته‌ی ده‌یویست بۆمبێكی ده‌ستی بته‌قێنێته‌وه كوژراوه و پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن تا بزانن به ته‌نها به‌و كاره هه‌ستاوه یان له لایه‌ن تۆڕێكی دیكه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت".
رۆژی سێ شه‌ممه رێكخراوی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارییه‌تی خۆیان له ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند و به گوێره‌ی هه‌ژماره‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "سه‌ربازێكی خه‌لافه‌ت" به‌هۆی دانانه‌وه‌ی بۆمب هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.