4 هۆكار مێسی ناچار ده‌كات ئه‌مشه‌و بۆ یه‌كه‌مجار تۆڕی چێڵسی بهه‌ژێنێت
لیۆنێل مێسی ئه‌مشه‌و له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ قورسترین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج له‌به‌رده‌مه، لیۆ به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك یاری ده‌كات كه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه گۆڵی لێ بكات.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی میدیایی، 4 هۆكار مێسی ناچار ده‌كات كه کۆتایی بە ریکۆردە رەشەکانی لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزییە بهێنێت.
1ـ كۆتایی هێنان به نه‌هامه‌تییه‌كان: میدیاكانی مه‌درید و بریتانیا، به‌رده‌وام ئه‌و 8 یارییه‌ی به‌رامبه‌ر چێڵسی به به‌بیر مێسی ده‌هێننه‌وه كه نه‌یتوانیوه له سه‌رجه‌م رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كان هیچ گۆڵێك بكات، مێسی 655 خولەک یاریی کردووە بێ ئەوەی هیچ گۆڵێک بەرامبەر بلووز بکات، سەرەڕای ئەوەی 29 شووتی ئاڕاستەی گۆڵی چێڵسی کردووە، کەچی تاکو ئێستا لیۆ نەیتوانیوە تۆڕی گۆڵی شێرەکان بهەژێنێت
یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی مێسی ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌نه‌هامتییه‌كان بهێنێت، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كات، ره‌نگه به هه‌مان سیناریۆی وه‌رزی رابردوو به‌رامبه‌ر كریستیانۆی ركابه‌ری چۆك دا بدات و خه‌ڵاتی تۆپ زێڕین له‌ده‌ست بدات، به‌وپێیه‌ی كریستیانۆی ركابه‌ری له دوایین یاری خۆی به‌رامبه‌ر سانجێرمان 2 گۆڵی كردووه تادێت له چامپیۆنزلیگ زیاتر ده‌دره‌وشێته‌وه.
2ـ كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ: مێسی له چامپیۆنزلیگ 97 گۆڵی كردووه، له به‌رامبه‌ردا كریستیانۆی ركابه‌ری 116 گۆڵی كردووه و ناوه‌ستێت، مێسی ئه‌مشه‌و ده‌رفه‌تێكی باشی له‌پێشه، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ژاندنی تۆڕی یانه‌ی چێڵسی كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كان بهێنێت و جیاوازییه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ كریستیانۆی ركابه‌ری كه‌م بكاته‌وه.
3ـ خۆدوورگرتن و ده‌ربازبوون له قه‌یران: به‌شێكی زۆر له میدیاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مێسی له قه‌یران دایه، به‌وپێیه‌ی له 5 یاری رابردوو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نه‌یتوانیوه هیچ گۆڵێك تۆمار بكات، بۆیه مێسی ئه‌مشه‌و ده‌یه‌وێت شه‌ڕی مان و نه‌مان به‌رامبه‌ر یانه له‌نده‌نییه‌كه بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و قه‌یرانه به‌دوور بگرێت كه چاوه‌رێی ده‌كات.
4ـ ترس له له‌ده‌ستدانی هه‌موو شتێك: مێسی وه‌رزی رابردوو له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ته‌نیا گۆڵێكی له پاریس سانجێرمان كرد، دواتر له قۆناخی هه‌شت به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس نه‌یتوانی له یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه هیچ گۆڵێك تۆمار بكات و له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرانه ده‌ره‌وه و ناسناوی تۆپی زێرینیشی له به‌رژه‌وه‌ندی كریستیانۆ له‌ده‌ست دا، مێسی نایه‌وێت له‌م قۆناخه به‌ده‌ردی وه‌رزی رابردوو بچێت و ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه و گۆڵكردن له چێڵسی خۆی له ناسناوه‌كان نزیك بكاته‌وه، هه‌ڵبه‌ت له ئه‌گه‌ری شكستهێنان ره‌نگه به ده‌ردی وه‌رزی رابردوو بچێت و هه‌موو شتێك له‌ده‌ست بدات.
مێسی لەم وەرزە تاکو ئێستا لە چامپیۆنزلیگ 3 گۆڵی کردووە، لە کۆی ئەو پێنج یارییەی لە یاریگەی ستامفۆرد بریدج ئەنجامی داوە هیچ گۆڵێکی نەکردووە، تەنانەت لیۆ بەرامبەر چێڵسی 4 تۆپیشی لە ستوونی گۆڵ داوە، کەچی بەخت یاوەری نەبووە و نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بکات.