ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆيى مافى مرۆڤ: نابێت ناڕه‌زايه‌تييه‌كان به‌لاڕێدا ببرێن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
له په‌يامه‌كه‌دا هاتووه: "موچه مافێكی ڕه‌واو یاسایی موچه خۆرانه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی فه‌رمانبه‌ر ئه‌نجامی ده‌دات و نابێت به‌هیچ شێوه‌و پاساوێك، نه‌درێت یان دوا بخرێت یان پاشه‌كه‌وت بكرێت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ناكرێت هیچ كه‌س و هێزو لایه‌نێكی سیاسی ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵقۆزێته‌وه‌و به‌لاڕێیدا ببات وه‌ك به‌شێك له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری بێنێت كه نزیك ده‌بینه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق".
سه‌باره‌ت به سوكايه‌تيكردن و روودانى حاڵه‌ته‌كانى توندوتيژى له په‌يامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌داخه‌وه له هه‌ندێ شوێن به‌هۆی فیشه‌كی پلاستیكی و غازی فرمێسك رژێنه‌وه چه‌ند خۆپیشانده‌رێك برینداربونه وكه‌سانێكی چه‌كدار به‌جلی مه‌ده‌نی هێرشیان كردۆته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و سوكایه‌تیان به‌خۆپیشانده‌ران كردووه ، ئه‌وه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و مافه‌كانی مرۆڤه‌و پێویسته ئه‌و كه‌سانه بدرێنه دادگا‌و ناسنامه‌یان دیاری بكرێت و ڕێگه نه‌درێت جگه له‌پۆلیسی چالاكی مه‌ده‌نی و به‌جلی فه‌رمی یه‌وه كه‌سی تر به‌ناوی ده‌زگای ئه‌منیه‌وه بچێته ناو خۆپیشانده‌ران".
ده‌قى په‌يامه‌كه:
ئه‌مڕۆ 25ی ئازاری 2018 له به‌شێك له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان و مانگرتن ئه‌نجامدار له‌لایه‌ن مامۆستایان و پزیشكان و به‌شیك له‌موچه خۆران بۆ داوا كردنی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌و دابه‌ش كردنی موچه له‌كاتی خۆی مانگانه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له‌كاتی ده‌ست پێكردنی خۆپیشاندانه‌كان تیمه‌كانی ده‌سته له‌شارو شارۆچكه‌كان راسپێردران بۆ چاودێری كردنی بارودۆخه‌كه‌و به‌دوا داچون بۆ پێشیلكاریه‌كان بۆیه له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و ڕه‌وشه‌كه به‌گشتی ئه‌و خاڵانه ده‌خه‌ینه ڕوو.
1) وه‌ك پێشوتر ئاماژه‌مان كردبوو له‌په‌یامه‌كانی ده‌سته كه موچه مافێكی ڕه‌واو یاسایی موچه خۆرانه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی فه‌رمانبه‌ر ئه‌نجامی ده‌دات و نابێت به‌هیچ شێوه‌و پاساوێك نه‌درێت یان دوا بخرێت یان پاشه‌كه‌وت بكرێت وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش كرا پێویسته به زووترین كات كۆتایی به پاشه‌كه‌وت و دوا كه‌وتن بێت و ئه‌و مافه بگه‌ڕێته‌وه بۆ موچه خۆران و موچه پاشه‌كه‌وت كراوه‌كانیش له‌هه‌ژمارێكی بانكی دابنرێت .
2) داوا كردنی ماف به‌شێوازو ڕێكاری مه‌ده‌نی و یاسایی و دوور له ئاژاوه‌و تێكدان كارێكی شارستانی و ئاساییه‌و ڕێگه پێدراوه‌و ده‌بێت ڕێزی لێ بگیرێ و حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش به‌ده‌نگ داواكاری خۆپیشانده‌رانه‌وه بچێت ، وه خۆپیشانده‌ران دووربن له هه‌ڵگرتنی هه‌ر دروشمێكی تائیفی و ئایینی و سیاسی و له‌هه‌مان كات ناكرێت هیچ كه‌س و هێزو لایه‌نێكی سیاسی ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵقۆزێته‌وه‌و به‌لاڕێیدا ببات وه‌ك به‌شێك له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری بێنێت كه نزیك ده‌بینه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
3) وێڕای ده‌ست خۆشیمان بۆ هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكی مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی تری پۆلیس كه به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان هاوكار بون و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی مامه‌ڵه‌یان كردووه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌ندێ شوێن به‌هۆی فیشه‌كی پلاستیكی و غازی فرمێسك رژێنه‌وه چه‌ند خۆپیشانده‌رێك برینداربونه وكه‌سانێكی چه‌كدار به‌جلی مه‌ده‌نی هێرشیان كردۆته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و سوكایه‌تیان به‌خۆپیشانده‌ران كردووه ، ئه‌وه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و مافه‌كانی مرۆڤه‌و پێویسته ئه‌و كه‌سانه بدرێنه دادگا‌و ناسنامه‌یان دیاری بكرێت و ڕێگه نه‌درێت جگه له‌پۆلیسی چالاكی مه‌ده‌نی و به‌جلی فه‌رمی یه‌وه كه‌سی تر به‌ناوی ده‌زگای ئه‌منیه‌وه بچێته ناو خۆپیشانده‌ران.
4) به‌داخه‌وه‌ین له‌هه‌ندێ ناوچه پێشیلكاری زه‌ق به‌رامبه‌ر چه‌ند رۆژنامه‌نوس و په‌یامنێرو وێنه‌گری هه‌ندێ كه‌ناڵ كراوه ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر كامیراو كه‌ل وپه‌له‌كانیان، دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بێت ڕێز له كاری رۆژنامه‌وانی بگیرێت و نابێت رۆژنامه‌نوسان چ خۆیان چ له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه بكرێن وببنه به‌شێك له خۆپیشانده‌رو شیكه‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌كان به‌ڵكو ئه‌ركی رۆژنامه‌نوسان بریتی یه له‌ڕوماڵ و گواستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان به‌بێ لایه‌نی و ڕاستگۆیی.
5) سه‌باره‌ت به‌هۆكاری خۆپیشاندانه‌كان، ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ دوپاتی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه چینی موچه خۆران له‌قۆناغێكی سه‌ختی ژیان دان و به‌تایبه‌ت هه‌ردوو سێكته‌ری په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی كه به‌كۆڵه‌گه‌ی حوكمڕانی سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت و ناكرێت ماف و داواكاریه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێ ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مافی موچه‌خۆرانه به‌گشتی كه داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن ، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رچی زووه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه بكات و كۆتایی به‌سیسته‌می پاشه‌كه‌وت بهێنێت، هه‌ر ڕێكه‌وتنێكی ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی پێویسته به ڕوونی و شه‌فافی بێت له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هاووڵاتیانی ڕوون بكه‌نه‌وه.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
25 ی ئازاری 2018