داعشه چاو خوماره‌كان بوون به داوه‌كه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له شاری مووسڵ، ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوی تێكشاون و شاره‌كه‌یان له ده‌ست ده‌رچووه، په‌نایان بۆ فێڵێكی سه‌یر بردووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ماونه‌ته‌وه، به كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری رووخساری خۆیان بۆ رووخسارێكی ژنانه گۆڕیوه‌و به جلوبه‌رگی ژنانه‌وه ویستوویانه له شاره‌كه هه‌ڵبێن، به‌ڵام به‌شێكیان له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستگیركراون.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعشی به ماكیاژكراوی و جلوبه‌رگی ژنانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ویستوویانه خۆیان وه‌ك ئافره‌تان بگۆڕن، تا له ده‌ست هیزه ئه‌منییه‌كان ده‌ربازبن.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی بووه‌ته هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه خۆیان گوێڕیبووه سه‌ر رووخساری ژنان و جلوبه‌رگی ژنانه‌یان له‌به‌ر كردبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه هیچ حیسابێكیان بۆ مووی ده‌م و چاویان نه‌كردبوو، بۆیه له یه‌كه‌م ته‌ماشاكردندا هیزه ئه‌منییه‌كان به ئاسانی ئاشكرایان كردبوون.
به گوێره‌ی وێنه‌یه‌ك، چه‌كدارانی داعش بۆ ئه‌و كاره‌یان په‌نایان بردووه‌ته به‌ر هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی جوانكاریی ئافره‌تان و لێویان سوور كردووه‌و چاو و برۆیان ره‌نگ كردووه‌و هه‌موو جۆره ره‌نگێكیان بۆ سپی و سووركردنی ده‌م و چاویشیان به‌كارهێناوه.
ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجار نییه چه‌كدار و ئه‌ندامانی داعش و گرووپه توندڕه‌وه‌كان بۆ خۆحه‌شاردان په‌نا بۆ جلوبه‌رگی ئافره‌تانه و گۆڕینی ده‌وم و چاویان ده‌به‌ن و ماكیاژ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ساڵانی پێشوویش له شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه، هێزه‌كانی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه، چه‌ندین ئه‌ندامی داعش و گرووپه تیرۆریسته‌كانیان به‌و شێوه‌یه ده‌ستگیردووه.