ئه‌ڵمانیا به‌دووری نازانێت بۆ هه‌میشه هێزه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێڵێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، به‌دوور نازانێت هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ه‌یه‌كی دوور و درێژ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بمینێنه‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی ڤۆندێرلاین له‌میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی له ناوچه‌ی ئه‌زره‌قی رۆژهه‌ڵاتی ئوردن هاتوون، كه نزیكه‌ی 300 سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له‌و بنكه‌یه جێگیركراون، وێڕای بوونی فڕۆكه‌یه‌كی دابینكردنی سووته‌مه‌نی و 4 فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری تۆرنیدۆی ئه‌و وڵاته له‌و بنكه‌یه، كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له عێراق و سووریا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ركدان.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌ڵمانیا پێویستی به بنكه‌یه‌كی ستراتیژی سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه؟ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا گوتی: "سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و ئه‌ركه به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكه‌ین كه بۆی هاتووین، به‌ڵام به‌دووریش نازانم هێزه‌كانمان بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بمینێنه‌وه، بیریشمان له شتێكی له‌مجۆره كردووه‌ته‌وه".
H.B