له كاتی مه‌شقه‌كان ڤاڵڤێردی و ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا په‌لاماری یه‌كتریان دا
رۆژنامه‌نووسێكی كه‌ته‌لۆنیا زانیارییه‌كی له دوایین مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستخستووه كه تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ڤاڵڤێردی و دێمبلی بۆته شه‌ڕیان و په‌لاماری یه‌كتریان داوه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له تویته‌ری خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له مه‌شقه‌كانی ئێواره‌ی دوێنێ له دژی عوسمان دێمبلی وشه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌كارهێناوه و بۆته شه‌ڕیان.
زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژانامهنووسه به خێرایی میدیاكانی ئیسپانیای هه‌ژاند، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه له كاتی گرژی و شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان ڤاڵڤێردی و دێمبلی به خێرایی لویس سوارێز هاتۆته نێوانیان و له‌یه‌كتری دووركردوونهتهوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دێمبلی یاریزانی پێشووی یانه‌ی دۆرتمۆند زۆر له ڤاڵڤێردی توڕه‌یه به‌و پێیه‌ی وه‌ك پێویست متمانه‌ی پێ نابه‌خشێت، له كاتی یارییه‌كه‌ی نێوان رۆما و بارسێلۆنا ته‌نیا له 5 خوله‌كی كۆتایی به‌شداریی به عوسمان دێمبلی كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌ستێره لاوه فره‌نساییه‌كه‌ی توڕه كردووه.