ھێرشەكەی ئێران نرخی زێڕ و نەوتی بەرز كردەوە
K24 - ھەولێر
ھێرشەكانی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق نرخی نەوت و زێڕی بەرزكردەوە.
بەگوێرەی ئاژانسەكان، بەھۆی ھێرشەكانی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق، دەستبەجێ نرخی زێڕ و نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆماركرد بەجۆرێك نەوتی خاوی تێكساس 3 دۆلار زیادیكرد كە بەتێكڕای 5% دەكات و ھەر بەرمیلێك گەیشتە 65.50 دۆلار.
سەبارەت بە زێڕیش بەرێژەی 2% بەرزبووەوە و ھەر ئۆنسیك ئاستی ھەزار و 600 دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستە تۆماری بكات، لە ساڵی 2013ـەوە تاوەكو ئێستا. ئەو بەرزبوونەوەیەش ھاوكاتە لەگەڵ ھەوڵی وەبەرھێنەران بۆ كڕینی و یەدەگكردنی ئەو كاڵایە زەردە.
شارەزایانی ئابووریش دەڵێن، مەترسییەكان لە نەبوونی دڵنیایی و زیادبوونی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، دەبێتە ھۆكار كە نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتریش تۆماربكات.
ھ.م