"بەم نزیکانە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان کۆدەبێتەوە"

پێویستە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان یەکڕیزی نێوانیان بپارێزن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

رێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە کوردستان24 راگەیاند، پێویستە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان یەکڕیزی نێوانیان بپارێزن، بەتایبەت یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان.

 گوتیشی، بەپێی پێشبینییەکانی ئێمە لە کاتێکی نزیکدا سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی ئەو رووداوانە و پاراستنی یەکڕیزی نێوان لایەنەکان کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵێك بۆ تێکدانی نێو ماڵی کورد لەئارادایە و پێویستە لایەنەکان رووبەڕووی ببنەوە.