دوای هه‌ره‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌ك نیشاندا، كه ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق رووبه‌ڕووی هه‌ره‌شه‌كانی سه‌ركرده و ئه‌مینداری گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو عێراق بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی فه‌رمان له كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌رده‌گرن و، هۆشدارییان ده‌ده‌نێ، ئه‌گه‌ر عێراق جێنه‌هێڵن ئه‌وا رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، له دیدارێكی نێوان كه‌ریم شنگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و رۆبێرت كارم یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری، كه هه‌ریه‌ك له دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق و سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر تێیدا ئاماده‌بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كرا.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری دارایی و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چۆنیه‌تی به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرایه‌وه.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و، ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌ك دووپاتكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا بخوازێت.
گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا شاندی ئه‌مه‌ریكی جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ڵه‌كانیان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ كرده‌وه.
H.B