به وێنه.. سه‌ره‌ڕاى شكسته‌كانى داعش سه‌رقاڵى ئه‌م تاوانانه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى شكسته به‌رده‌وامه‌كانى له به‌ره‌كانى شه‌ڕدا، چه‌كدارانى داعش له‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتياندا ماوون سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى تاوانى جۆراوجۆرن.
له سه‌ره‌تاى 2014ه‌وه تا ئێستا داعش له نيوه‌ى زياترى ئه‌و رووبه‌ره‌ى له‌ده‌ستداوه كه له عێراق و سووريا داگيرى كردبوو.
له ناوچه‌ى حه‌جه‌رولئه‌سوه‌دى ريفى ديمه‌شقدا كه هێشتا له ده‌ستى چه‌كدارانى داعشه، ئه‌و چه‌كدارانه ده‌ستى گه‌نجێكيان بڕييه‌وه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى دزى كردووه.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌يان چه‌كدار و هاووڵاتى كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ديمه‌نى ده‌ستبڕينى ئه‌و گه‌نجه ببينن.
هه‌روه‌ها گه‌نجێكى ديكه له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌يه‌كى به‌رز شۆڕكراوه‌ته‌وه و وێنه‌ى گيراوه پێش ئه‌وه‌ى به تۆمه‌تى هاوڕه‌گه‌زبازى بخرێته خواره‌وه.
وێنه‌يه‌كى ديكه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێيدا به تۆمه‌تى جگه‌ره كێشان، جه‌ڵده له پياوێك ده‌درێت.
يه‌كێكى ديكه له وێنه‌كان ئاماژه‌يه بۆ كوشتنى كه‌سێك به تۆمه‌تى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و كه‌سه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ دانيشێنراوه و چه‌كدارێكى داعش به ده‌مانچه ده‌يكوژێت.