تونێلی زاخۆ كرایه‌وه‌

143 ملیۆن دۆلاری تێچووه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25/9/2018 پرۆژه‌ی ستراتیژی تونێلی زاخۆ كرایه‌وه و پرۆژه‌كه‌ش بڕی 143 ملیۆن دۆلاری تێچووه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ زاخۆ وتارێكی پێشكه‌شكرد و گووتی: "پرۆژه‌كه‌ ستراتیژیی و خزمه‌تگوزارییه‌ و بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق گرنگه‌ و به‌ توركیای ده‌به‌ستێته‌وه‌".

نێچیرڤان بارزانی گووتی: "مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووم و گوتوویه‌تی، حه‌زم ده‌كرد ئاماده‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌ ببم".

هه‌روه‌ها گووتی: "توركیا هه‌میشه‌ هاوكار و پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: نخه‌ریكه‌ له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كان رزگارمان ده‌بێت و رۆژانی رووناك چاوه‌ڕوانمانه‌".

ئه‌مڕۆ نێچرڤان بارزانی له‌ كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی جووتسایدی رۆڤیا - گۆپال له‌ ناوچه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش رایگه‌یاند: "ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه‌و خزمه‌تی ته‌واوی سه‌رجه‌م ناوچه‌ و گونده‌كان ده‌كه‌ین".