كڕین و فرۆشتن بە زێڕ بەرزترین ئاست تۆمار دەكات
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی راپۆرتەكانی بانكە ناوەندیییەكانی جیھان، ساڵی رابردوو كڕین و فرۆشتن بە زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژوویدا تۆماركردووە.
بانكە ناوەندییەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، تەنیا لە ماوەی ساڵی رابردوو، زیاتر لە 374 تۆن زێڕ كڕین و فرۆشتنیان پێوەكراوەو بەجۆرێك دۆلارەكانیان بە زێڕ گۆڕیووەتەوە.
ئەوەشیانخسووەتەوە، كڕینەكە لەیانە ھەموو وڵاتانەوە نییە، بەڵكو ژمارەیەك وڵات، لەسەرویانەوە رووسیا و چین و توركیا پۆڵەندا و ھەنگاریا لەماوەی ساڵی رابردوودا زۆرترین زێڕیان كڕیووە.
بەگوێرەی شارەزایان بازاڕی زێڕ، رووسیا و چین دەزانن كە لەداھاتوودا دۆلاری ئەمەریكی دادەكەوێ و بەھاكەی لەدەستدەدات، بۆیە چین تائێستا یەدەگی زێڕی وڵاتاكەی ئاشكرا نەكردووە.
ھ.م