له‌سه‌ر "كاتژمێری سه‌ددام" كه‌سێك ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی فرۆشتنی كاتژمێر كه وێنه‌ی سه‌ددام حوسێنی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، كه‌سێكیان له‌ناو بازاڕی به‌غدا ده‌ستگیركرد.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌ك له بوونی كه‌سێك ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه كاتژمێر به وێنه‌ی سه‌ددام حوسێنه‌وه ده‌فرۆشێت و ئه‌وانیش ده‌ستگیریان كردووه.
ئێستاش ئه‌و كاتژمێر فرۆشه بۆ لێكۆڵینه‌وه راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه.
له دوای ساڵی 2003ه‌وه به یاسایه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌ددام حوسێن و درووشمه‌كانی حزبی به‌عس، له عێراقدا قه‌ده‌غه‌كراوه و هه‌ر كه‌سێك پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.
پێشتریش له ئاهه‌نگی یه‌كترناسینی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی ئه‌نبار، چه‌ند قوتابییه‌ك وێنه‌ی سه‌ددام حوسێنیان به‌رزكرده‌وه، به هه‌مان رێوشوێنی پێویست له دژیان گیرایه به‌ر.
ئ. م