کۆچەر بیرکار بانگهێشتی کوردستان کرا
K24 – هه‌ولێر:
د.یوسف گۆران، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پەیامێک بۆ پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار دەنێرێت و بە فەرمی بانگهێشتی هەرێمی کوردستانی دەکات.
دوێنێ شەممە، دیدارێک بۆ تاوتوێکردنی دۆخی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری حکوومەتی هەرێم و کۆمەڵێک لە ئەکادیمیستانی کورد لە زانکۆکانی بەریتانیا و کوردستان لە بەریتانیا رێکخرا و لەو دیدارەدا بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، خاوەنی خەڵاتی ساڵی 2018ی فیڵدز بۆ بیرکاری، پەیامی وەزیری خوێندنی باڵا خوێندرایەوە و تیایدا بە فەرمی ئەو پڕۆفیسۆرە کوردە بانگهێشتی کوردستان کرا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵ بانگهێشتکردنی داوا لە کۆچەر بیرکار دەکات: "لە نزیکەوە لەگەڵ هاوتاکانتان لە ئاکادیمیستانی زانکۆکانی کوردستان بتوانین نەخشەڕێگه‌ی داهاتوو دابڕ‌ێژین بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی خوێندنی باڵا لە کوردستان".
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لەو دیدارەدا باس لە چۆنییەتی پێشخستنی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کراوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەو بارەیەوە کراوە.
پڕۆفیسۆر بیرکار لە لێدوانێکدا بۆ كوردستان 24ی لە دیدارەکە راگه‌یاندبوو، حه‌زی نه‌كردووه به زوویی سه‌ردانی كوردستان بكات، چونكه نایه‌وێت به‌بێ پڕۆژه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
كۆچه‌ر بیركار، ته‌مه‌ن 40 ساڵ، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانە و له ساڵی 2000 وه‌ك په‌نابه‌رێك رووی كردووه‌ته وڵاتی به‌ریتانیا، ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی فیڵدزی له بواری بیركاری پێ به‌خشرا كه به‌رزترین خه‌ڵاتی بواره‌كه‌یه، پێشتریش چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ی زانستی به‌ده‌ست هێناوه.
H.J