فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، رایده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا, بنكه‌یه‌كی شه‌ڕڤانانییان له دێره‌زوور بۆردومان كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده، هێزه‌كانی رژێمی سووریا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانییان له ناوچه‌ی پیشه‌سازی دێره‌زوور له رۆژهه‌ڵاتی فورات بۆردومان كردووه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش شه‌ڕڤان بریندارن.
دواى رووداوه‌كه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به ئه‌نقه‌ست ئه‌و بنكه‌یه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌لایه‌ن رووسیا و سووریا بۆردومان كراوه.
له ئێستاشدا، ململانێی توندی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له پارێزگای دێره‌زوور، گه‌وره‌ترین پێگه‌ی داعشه له سووریا, سه‌ری هه‌ڵداوه.
پێشتریش به ئاگاداری دیمه‌شق، نزیكه‌ی 700 چه‌كداری داعش، له ناوچه‌كانی عرسالی سه‌ر سنووری نێوان لوبنان و سووریا گوازرانه‌وه دێره‌زوور، وێڕای ناڕه‌زایه‌تییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كاروانه‌كه‌ی داعش گه‌یشت.
له ئێستاشدا هێزه‌كانی سووریا دیموكرات، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پنتاگۆن، به ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن رژێمی سووریا و رووسیاوه بۆردومان ده‌كرێت.