5 رۆژ پشووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "پشووی جەژنی نەورۆز لە رۆژی سێ شەمە 20/3/2018 دەست پێدەكات و رۆژانی 21 و 22 و 23 دەبنە پشووی فەرمی و و رۆژی 25/3 دەوامی ئاسایی دەست پێدەكاتەوە". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی پشووی ئاساییه و رۆژی شه‌ممه‌ش له زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت پشووه، به‌و هۆیه‌وه پشووی نه‌ورۆز به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ماوه‌ی 5 رۆژ ده‌بێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و وێڕای پیرۆزباییكردن له خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و تێكڕای هاووڵاتیانی كوردستانی بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی و نیشتیمانی نەورۆز، رۆژانی پشووی فه‌رمیشی راگه‌یاندووه".
ساڵانه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز بۆ ماوه‌ی چوار تا پێنج رۆژ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كرێته پشوو، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بتوانن ئه‌و یاده بكه‌نه‌وه‌و بچنه گه‌شت و سه‌یران و له رۆژی 20/3 له ناوچه جیاوازه‌كان به‌شداریی له ئاهه‌نگ و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كان و كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز بكه‌ن.