"ئێران رۆڵی له درووستبوونی داعشدا هه‌بووه"
K24 - هه‌ولێر:
دان كۆتس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، ئێران رۆڵی له ده‌ركه‌وتنی داعش هه‌بووه.
له دانیشتنێكی كۆمیته‌ی هه‌واڵگری كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یدا، دان كۆتس گوتوویه‌تی: "ئێران ده‌ستوه‌ردانی له عێراق كردووه، عێراق هه‌نگاوێكی دریژی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و شه‌ڕی داعش بڕیوه، له‌مپه‌ره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق پشكیان هه‌بووه له درووستبوونی داعش و ئێرانیش رۆڵی له درووستكردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌دا هه‌یه".
قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا، هاوكاتی قه‌سه‌كانی ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه كه له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له كوه‌یت، رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاندبوو: "كۆتاییهاتنی شه‌ڕی به‌ره‌یی دژی داعش واتای كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی داعش نییه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی. چونكه هێشتا رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ناوچه‌كه و ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان".