میلانیا و ئیڤانكا له سعوودیه بێ سه‌رپۆش بوون و له رۆما ناچاربوون سه‌رپۆش بده‌ن به سه‌ریاندا
K24 - هه‌ولێر
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و میلانیای خانمی یه‌كه‌م و ئیڤانكای كچی و جه‌یرد كۆشنێری زاوا و راوێژكاری ئه‌مڕۆ بۆ دیداری پاپ فڕه‌نسیس گه‌یشتنه رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا.
له كاتی گه‌یشتنیان میلانیا تره‌مپی خانمی یه‌كه‌م ناچار كرا سه‌رپۆشێكی ره‌شی ته‌نك به سه‌رییه‌وه ببه‌ستێت. چونكه ئه‌وه یه‌كێكه له پرۆتۆكۆڵه‌كانی ڤاتیكان و له كاتی دیداری ئافره‌تان له‌گه‌ڵ پاپ كراوه‌ته مه‌رج.
ئه‌مه به یه‌كه‌م دیداری نێوانیان داده‌نرێت، چونكه تره‌مپ و پاپ له زۆر پرسی جیهانیدا هاوڕانیین و بۆچونیان زۆر جیاواز و پێچه‌وانه‌ی یه‌كتره.
تره‌مپ ئێواره‌ی سێ شه‌ممه گه‌یشته رۆما، به‌ڵام دوای 11 خوله‌ك چاوی به پاپ فڕه‌نسیس كه‌وت و پێكه‌وه ته‌وقه‌یان كرد و وێنه‌یان گرت، دیداره‌كه‌یشیان ماوه‌ی 20 خوله‌ك درێژه‌ی كێشا.
به‌ڵام كه‌سانێكی زۆر بۆ پێشوازی كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی تره‌مپ له‌و شه‌قامانه‌دا نه‌بینران كه ده‌چن بۆ ڤاتیكان، كاروانه‌كه به بێده‌نگی گه‌یشتن.
رۆما و ڤاتیكان سێیه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، پێشتر چوو بووه سعوودیه و پاشان ئیسرائیل و خاكی فه‌ڵه‌ستین، دوای رۆماش ده‌چێته برۆكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، ئاماده‌ی لوتكه‌ی ناتۆ ده‌بیت و ده‌چێته ناوچه‌ی Sicily ئیتالی و ئاماده‌ی لوتكه‌ی گرووپی G7 ده‌بێت.