خەڵكی خورماتوو ھێشتا چاوەڕێی قەرەبوو كردنەوەن
K24 - خورماتوو
کاری ئەو لیژنەیەی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی شەڕوو ئاڵۆزییەکانی خوورماتوو پێک ھێنرابوو، کارەکانی تەواو کردووە، قایمقامی خوورماتووش دەڵێت "چاوەڕوانی خەرجکردنی پارەکەین و دڵنیاییش دەداتە ھاووڵاتیانی زیان لێکەوتوو مافیان نافەوتێ، زیان لێکەوتووانیش چاوەڕوانی قەرەبووکردنەوە و ھەندێكیشیان بێ ئومێدبوونە.