بەفر و باران دەست پێدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەوردا دەبێت.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی رۆژی یەكشەممە شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبێت.