داعش ڤیدیۆی ته‌وروه‌شێنه‌كه‌ی سورگوتی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی فورات میدیای سه‌ر به رێكخراوی داعش، تۆمارێكی ڤیدیۆیی چه‌قۆوه‌شێنه‌كه‌ی شاری سورگوتی رۆژهه‌ڵاتی رووسیای بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی هێرشێكه‌وه 8 كه‌سی برینداركرد و پاشان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رووسیاوه كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی SITE Intelligence Group كه چاودێری پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات، ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه كه‌سێكی ده‌م و چاو داپۆشراو ئاڵایه‌كی داعش و ته‌ورێكی له ته‌نیشته‌وه‌یه و ده‌ڵێت ناوی "مه‌سعوود سورگوتی"یه و به‌یعه‌ت به ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش ده‌دات و داوا له "موسڵمانان ده‌كات هێرش بكه‌نه سه‌ر كافره‌كان".
به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی رۆژی 19/8/2017 له شاری سورگوت هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵك و پاشان پۆلیس كوشتیان، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان بووه به ناوی "ئه‌رتور حاجییڤ " و پۆلیس گووتی به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكه‌كه.
پاش هێرشه‌كه داعش له رێگه‌ی ئاژانسی ئه‌عماق رایگه‌یاند "ته‌وروه‌شێنه‌كه سه‌ربازی خه‌لافه‌ته".
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا رایانگه‌یاند "به دووری ده‌زانن كرده‌وه‌كه ته‌نها وه‌ك كرده‌یه‌كی تیرۆریستی ته‌ماشای رووداوه‌كه بكه‌ن و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌كردنن ".