نێچیرڤان بارزانی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕانی په‌سه‌ند كرد
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕانی په‌سه‌ند كرد.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌ن چوار وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك بوو به پله‌ی وه‌زیر، له 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2015ه‌وه، وه‌زیره‌كانییان له پۆسته‌كانییان دوورخرانه‌وه و وه‌زاره‌ته‌كانیش به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بران.
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش، بڕیاریاندا به فه‌رمی نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ئه‌مڕۆش ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كانییان په‌سه‌ند كرا.
گۆڕان له كابینه‌ی هه‌شته‌م، وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابووری، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، پێشمه‌رگه، بازرگانی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی پێ‌درابوو.