به‌ڤیدیۆ.. ساتی گه‌ییشتنی هێزی پشتیوانی بۆ شاری عه‌فرین
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ئه‌و كاراونه‌ی شه‌وی رابردوو به‌ناوی "چوونه پاڵ عه‌فرین" گه‌یشته شاری عه‌فرینی رۆژئاوا كوردستان، نزیكه‌ی 500 شه‌ڕڤانی كورد له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌نادۆڵ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار گواستییه‌وه، وێڕای ئه‌و ژماره به‌رچاوه‌ی شه‌ڕڤانان، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆریش له كه‌سانی خۆبه‌خش له پێكهاته جیاوازه‌كانی وه‌ك عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان له ناوچه‌كانی وه‌ك ره‌ققه و دێر زوور به‌هانای كوردانی عه‌فرینه‌وه چوون و، ده‌یانه‌وێ شان به‌شانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل رووبه‌ڕووی هێرشی توركیا و ئه‌و گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وانه ببنه‌وه، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن و ماوه‌ی 18 رۆژه هێرش و بۆردومانه‌كانیان بۆ سه‌ر سنووری عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری ده‌ستپێكردووه.
له‌كاتێكدا كه به‌سه‌دان زریپۆش و ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كاروانه‌دا بوون، هه‌روه‌ها زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش، له‌ناویاندا قوتابی و فه‌رمانبه‌ر هه‌بوون، روویان له‌شاری عه‌فرین كردووه.
سه‌رچاوه‌كان پشتڕاستیش ده‌كه‌نه‌وه، كاروانه‌كه له شاره‌كانی حه‌سه‌كه، دربێسیێ و قامشلۆ به‌ره‌و كۆبانێ به‌ڕێكه‌وتوون و، له‌وێشه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ئۆتۆمۆبیل و كامیۆن یه‌كیان گرت، بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌و شاری مونبج له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌له‌ب به‌ڕێ بكه‌ون.
دواتریش كاروانی هێزی پشتیوانی له عه‌فرین له ڕێگه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سووریا له مونبجه‌وه به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وت و، شه‌وی رابردوو گه‌یشته ئه‌و شاره و، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكوانانی كورد چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا پێشوازی خه‌ڵكی عه‌فرین له كاروانی هێزی پشتوانی "چوونه پاڵ عه‌فرین" له ساته‌كانی گه‌یشتن به‌و شاره نیشان ده‌دات. له‌مباره‌شه‌وه چالاكوانێكی كورد نووسیویه‌تی: "خه‌ڵكی عه‌فرین پێشوازی له هه‌زاران كه‌س ده‌كات. ئێزیدییه‌كان له‌شنگال و كریستیانه‌كان له جه‌زیره و عه‌ره‌ب له ره‌ققه و مونبجه‌وه هاتوونه‌ته پاڵ كورد بۆ سه‌رخستنی خه‌ڵكی عه‌فرین".
Dün gece Afrin binlerce insanı karşıladı. Şengal’den Ezidiler, Qamışlo’dan Hıristiyanlar ve Rakka ile Mimbiç’ten Araplar, Kürtlerle birlikte halka destek olmak için Afrin’e ulaştılar #Afrin pic.twitter.com/MBkWrPp94L
— Mutlu Civiroglu (@mutludc) February 6, 2018