منبج ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی دیمه‌شق
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج رایگه‌یاند: "به‌هاوكاریی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سڤیلی دیموكراتی، پاش ده‌رچوونی دوا راوێژكاری هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه پێش دوو رۆژ له شار چوونه ده‌ره‌وه، ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئیداره‌ی شاره‌كه ده‌گرینه ئه‌ستۆ".
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌نجوومه‌نه‌كه گوتوویه‌تی: "خواستێكی هاوبه‌ش هه‌یه لای ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان و ئه‌نجوومه‌نی سڤیلی دیموكراتی بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی شاری منبج بگێڕینینه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌وڵه‌تی سووریا".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر دوو ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئیداره‌ی توركیا له شاره‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌نگاوی زۆریان بڕیوه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی شاره‌كه بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێكی ناوخۆیی و پۆلیس كه سه‌ر به ئه‌نقه‌ره و واشنتن بن له شاره‌كه پێكبهێنن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش نه‌خشه رێگایه‌كی شه‌ش مانگییان له مانگی ئایاره‌وه ده‌ستپێكردووه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی دانیشتوانی شاره‌كه توركیا به داگیركه‌ر ده‌زانن و ده‌یانه‌وێت كورده‌كان له‌سه‌ر خاكی خۆیان په‌ڕاگه‌نه و سه‌رگه‌ردان بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له عه‌فرین كردیان. هه‌ر بۆیه ده‌خوازن ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی سووریا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه و پارێزگاری له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی بكات، نه‌ك توركه‌كان كه به عه‌قڵییه‌تی میلیشیاكان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه كردیان كه ئۆپراسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتیان تێدا ئه‌نجامدا".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه مۆسكۆ ئاگاداری ئه‌و خواسته‌یه و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌وێته گفتوگۆوه تا له خواستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاگاداریان بكاته‌وه كه ئیداره‌ی توركی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه شه‌ڕڤانه كورده‌كان وانه‌یه‌كی گه‌وره فێربوون كاتێك له عه‌فرین رێگه‌یان نه‌دا هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریا بگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌ته‌نها به‌رگرییان له ھێرشه‌كانی توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی كرد پێش ئه‌وه‌ی داگیری بكه‌ن و دواجار بووه هۆی نه‌هامه‌تی و ناڕه‌حه‌تی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و زۆرینه‌یان كۆچیان كرد و ده‌ركران.
كاروانی یه‌كه‌می راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له ناوه‌ڕاستی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2016 له شاره‌كه كشانه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره و واشنتن له‌سه‌ر نه‌خشه رێگایه‌كی هاوبه‌شیش سه‌باره‌ت به منبج رێككه‌وتن، كاروانی دووه‌م و كۆتایش له شاره‌كه چوونه ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج، به‌مدواییانه شاندێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی منبجیان كردووه‌و به زاره‌كی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به خه‌ڵكه‌كه‌ی داوه كه رێگه ناده‌ن شاره‌كه بكه‌وێته ده‌ست توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی.