70 كارمەندی وەزارەتی دارایی توركیا لەسەر ئەپڵیكەیشنێك دەستگیر دەكرێن

بڕیاری دوورخستنەوە بۆ كارمەندەكان دەركرا

K24 - ھەولێر

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ئەنقەرە، لەسەر ئەپڵیكەیشنێكی مۆبایل بڕیاری دوورخستنەوە و دەستگیركردنی 70 كارمەندی وەزارەتی دارایی توركیا دەركرد.

بە گوێرەی ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ "سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە لە میانی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن، دوای دەرکەوتنی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشینی بایلۆک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ 70 کارمەندی وەزارەتی دارایی توركیا دەرکرد کە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە".

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە پێنج پارێزگای تورکیا بەڕێوە دەچێت، ئاماژەی بەوەشداوە لە بەیانی ئەمڕۆوە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن دەستی پێکردووە.