مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا گەیشتە 40 هەزار کەس

نوێترین ئامار

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لەگەڵ زۆرترین رێژەی مردن لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەوروپا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 40 هەزار کەس.

تەنها لە ئیتاڵیا، 14 هەزار و 681 کەس و لە ئیسپانیا 10 هەزار و 935 کەس و لە فەرەنسا پێنج هەزار و 387 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی ئەوروپاش نایشارنەوە، ژمارەی نەخۆش و مردووان، هاوشێوەی جەنگی جیهانییەکانە و داوا لە هاووڵاتیان دەکەن، پابەندی رێنماییەکان بن.

هەروەها یەکێتی ئەوروپا، 610 ملیار یۆرۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە و پاراستنی ئابووری ئەوروپا تەرخانکردووە.