پێشمه‌رگه هۆشداری له مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی جموجووڵه‌كانی داعش له گوێڕ و مه‌خموور ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی میحوه‌ری شه‌شی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له گوێڕ و مه‌خموور هۆشداری له باره‌ی جمووجووڵ و په‌ره‌سه‌ندنی كردەوە چه‌كدارییه‌كانی داعش له سنووری مه‌خموور ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا دێت مه‌ترسییه‌كان پتر ده‌بن.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، سیروان بارزانی- به‌رپرسی میحوه‌ری شه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند "رۆژانه هه‌ست به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌كه‌ین و چه‌كدارانی داعش دوای خۆڕێكخستنه‌وه‌یان په‌ره‌یان به كرده‌وه چه‌كدارییه‌كانیان له دژی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ناوچه‌كه داوه".
ئه‌م هۆشدارییه دوای ئه‌وه دێت، به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی رابردوودا، چه‌ندین جار هۆشدارییان له باره‌ی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه دابوو، كه بۆشایی ئه‌منییان تێدا درووست بووه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی لێ نییه و هێزه عێراقییه‌كانیش نه‌یانتوانیوه كۆنترۆڵیان بكه‌ن.
له نوێترین پێشهاتدا، ئه‌مڕۆ له سنووری قه‌زای مه‌خموور، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری هێزه‌كانی عێراقییان له نێوان هه‌ردوو گوندی "عه‌لی ره‌ش" و "به‌رده سپی" له نزیك چیای قه‌ره‌چووغ دا و له ئاكامدا دوو سه‌ربازی عێراق كوژران.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا به‌رپرسانی ئه‌منی پارێزگای نه‌ینه‌وا هۆشداریان له جمووجووڵی گوماناوی چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگاكه دا‌و و به گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌ی "مه‌دا" به‌رپرسانی ئه‌منی رایانگه‌یاندووه، له هه‌ندێك ناوچه‌ی سنووری پارێزگاكه تێبینی جووڵه‌ی نائاسایی چه‌كدارانی داعش كراوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، قائیمقامی پێشووی شنگال، مه‌حما خه‌لیل هۆشداری داوه‌ته حكومه‌تی عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان له دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆی حوزه‌یرانی 2014ی مووسڵ.
مه‌حما خه‌لیل، له به‌یاننامه‌یه‌كدا راشیگه‌یاندبوو، داعش له سنووری ناوچه‌كانی ئێزدی نشینی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا خۆیان بۆ داگیركاری نوێ ئاماده ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ده‌ستبه‌جێ جووڵه نه‌كات، دواتر گه‌ستنی په‌نجه‌ی په‌شیمانی دادی نادات.