ئێران 4 ده‌وڵه‌ت به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌هواز تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بو فه‌زڵ شه‌كرچی، گوته‌بێژ به‌ناوی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، رایگه‌یاند: "4 ده‌وڵه‌ت كه دووانیان ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌ن له‌پشت هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی شاری ئه‌هوازه‌وه‌ن كه بووه هۆی كوژرانی 29 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 60 كه‌س".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه به ئاژانسی ئیرنای فه‌رمی ئێرانی گوتووه: "ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه له دوو وڵاتی كه‌نداو مه‌شقیان پێكراوه‌و پاڵپشتی كراوون، (بێ ئه‌وه‌ی ناویان بهێنێ) و په‌یوه‌ندیشیان به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "داعش و گرووپی دیكه نین رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌وه‌ستن، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیان به ئه‌مه‌ریكا و مۆسادی ئیسرائیله‌وه هه‌یه".
شه‌كرچی به میدیا ئێرانییه‌كانیشی گوتووه: "4 كه‌س به‌و هێرشه هه‌ستاون و پێشتر چه‌كه‌كانیان كه له جۆری كه‌ڵاشینكۆڤه له نزیك مه‌یدانی نمایشه سه‌ربازییه‌كه حه‌شاردابوو، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه سه‌رجه‌م هێرشكه‌ره‌كان له‌ناوبراوون".
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر گرووپی ئه‌هوازییه‌كان كه داوای سه‌ربه‌خۆیی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هواز ده‌كه‌ن و پاش ئه‌وانیش رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆی خۆیان.