ژماره‌يه‌ك پارتى كوردى دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريان بۆ ناو عه‌فرين
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك پارت و لايه‌نى سياسى رۆژئاواى كوردستان دژى ئه‌وه‌ن سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه عه‌فرين و داوا ده‌كه‌ن، سوپا له سنووره‌كان بێت و روونه‌كاته ناو شارى عه‌فرين.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه له كاتێكدايه، ئه‌مڕۆ به‌دران چيا، راوێژكارى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين له (باكوورى سووريا) له لێدوانێكدا بۆ رۆيته‌رز رايگه‌ياند، له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا سوپاى سووريا له هه‌ندێك خاڵى سنوورى عه‌فرين بڵاوه‌يان پێده‌كرێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا دواى ئه‌وه دێت له 2013ه‌وه ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له عه‌فرين راگه‌يه‌ندراوه و سوپاى سووريا له‌و ناوچه‌يه پاشه‌كشێى كردووه.
له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردوودا سوپاى توركيا هێرشى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه و له شه‌شه‌م رۆژى هێرشه‌كانى سوپاى توركيادا ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين داوايان له حكومه‌تى سووريا كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه سنوورييه‌كان و به‌رپرسيارێتى به‌رگريكردن له سه‌روه‌رى خاكى سووريا و عه‌فرين له ئه‌ستۆ بگرێت.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا دانووستانى چڕ له نێوان ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين و حكومه‌تى سووريا ده‌ستيپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه و به‌رهه‌ڵستى له‌شكركێشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر شاره‌كه بكات.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ردوولا له رووى سه‌ربازييه‌وه گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن و بڕياريشه له باره‌ى پرسه ئيدارى و سياسييه‌كانه‌وه دانووستانى نێوان هه‌ردوولا درێژه‌يان هه‌بێت. وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى ئه‌نه‌فه‌ى نزيك له په‌يه‌ده بڵاويكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رێزان گلۆ، ھاوسەرۆكی دەستەی بەرگری كانتۆنی جزیره، بە كوردستان24 ی راگەیاند، تا ئێستا ھیچ رێككەوتنێكیان لەگەڵ حكومەتی سووریا نییە و بە ھیچ شێوەیەكیش عەفرین رادەستی حكومەت ناكەن.
راشیگەیاند، پێویستە حكومەت دژی ھێرشەكانی توركیا لەسەر عەفرین بێته ده‌نگ.