خێزانێک لە کالیفۆرنیا دۆزەخ بە چاوی خۆیان دەبینن
K24 – ههولێر:
خێزانێک بۆ دەربازبوون لە ئاگرە گەورەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیا ناچارن بەناو ئەو دارستانەدا بڕۆن کە تەواوی دارەکانی گڕیان گرتووە و دەسووتێ.
ئەو کەسەی گرتە ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە ناوی برین پارۆتە و وەک دەردەکەوێت دوعا دەکات و داوا لە خودا دەکات بیانپارێزێت، ئەنجام بە سەلامەتی رزگاریان دەبێت.
لە هەردوو دارستانەکانی باکوور و باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا، ئاگرێکی گەورە کەوتۆتەوە و تاکو ئێستاش لە باکوور، 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و 35ی دیکەش برینداربوون.
هەر بە هۆی ئاگرەوە، 300 هەزار هاووڵاتی ماڵەکانیان جێهێشتووە و هەندێکییان تەواوی ماڵ و سامانیان سووتاوە.
سەرچاوە: دەیلی مەیل
H.J