ئێران به‌نزینی زیاتر هه‌نارده ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه ئێران دانراوون، تاران بڕیاری داوه هه‌نارده‌ی به‌نزین بۆ وڵاتانی دراوسێی بۆ چه‌ند هێنده زیاتر بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ماوه‌ی رابردوودا تاران به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به هه‌نارده‌ی به‌نزین بۆ عێراق و سووریا به‌ستووه.
كۆمپانیای "ئێف جی ئه‌ی"ی راوێژكاری رایگه‌یاندووه، رۆژانه ئێران (95) هه‌زار به‌رمیل سووته‌مه‌نی به تایبه‌تی به‌نزین ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، ئێران له رێی وشكانی و ده‌ریاییه‌وه، به‌نزین ره‌وانه‌ی عێراق، ئه‌فغانستان، پاكستا و سووریا ده‌كات.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه ئه‌و كۆمپانیایه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، كۆمپانیایه‌ك له به‌غدا له كۆتایی سێپتێمبه‌ری رابردوو، (150) هه‌زار ته‌ن به‌نزینی ئێرانی كڕیوه.
زیادبوونی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی سووته‌مه‌نی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا، له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.