خه‌ڵك په‌رده له رووى چه‌واشه‌كارى په‌يامنێره‌كه‌ى ئێن ئاڕ تى له ئه‌مريكا هه‌ڵده‌ماڵن
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كه‌ناڵى (ئێن ئاڕ تى) له ئه‌مريكا، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دين، كه ئێستا كانديدى ليسته‌كه‌ى شاسوار عه‌بدولواحيده، له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بووه‌ته جێى گاڵته و ته‌نزى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و ئه‌و چه‌واشه‌كاريانه‌يان ئاشكرا كردووه، كه سه‌ركه‌وت ده‌يانكات.
له خۆناسانديندا، سه‌ركه‌وت باسى ئه‌وه‌يكردووه، كه بڕوانامه‌ى ماجستێرى له حوكمڕانى و ئاسايشى جيهانى هه‌يه. هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه، گوايه راوێژكار و ياريده‌ده‌رى دپلۆماسى بووه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا و خۆى به شاره‌زاى كاروبارى دپلۆماسى و سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ناساندووه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هاوڕێكانى ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، كه زمانى عه‌ره‌بى نازانێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وت بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه، گوايه عه‌ره‌بى ده‌زانێت.
له كۆمێنتێكدا به‌كارهێنه‌رێكى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، بۆ سه‌ركه‌وتى نووسيوه: "كاكه هێشتا ماسته‌رت نييه و ئه‌خوێنيت چۆن خۆت كرد به خاوه‌نى".
يه‌كێكى ديكه بۆى نووسيوه: "1.هێشتا ته‌له‌به‌ى ماسته‌رى نه‌ك خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ماسته‌ر، 2. وه‌رگێڕ بوويت نه‌ك راوێژكار".
هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌رێكى ديكه بۆى نووسيوه: "سه‌ركه‌وت گيان هه‌مووى درۆيه. ئاوا كڵاو مه‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵك. نه‌ماسته‌رت هه‌يه، نه راوێژكار بووى، ته‌نيا وه‌رگێڕى زمان بووى. ئيتر به‌سه درۆكردن. چۆن شه‌رم ناكه‌يت".
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان24، سه‌ركه‌وت بۆ ماوه‌يه‌كى دياريكراو، له ميانى پرۆگرامى (INL) كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له هه‌ولێر كارى وه‌رگێڕانى كردووه، كه پرۆگرامێكى تايبه‌ت بووه به راهێنانى پۆليس له هه‌رێمى كوردستاندا.